رێکخراوی خاچی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادبوونی دیلەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.
لیژنەی نێودەوڵەتی رێکخراوی خاچی سووری عێراقی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند هەواڵ و دەنگۆ له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیله عێراقییه‌كانی جه‌نگ له ئێرانه‌وه به چاودێریی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور بڵاوکراونەتەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە دوورن لە راستییەوە.
ئاشکراشیکرد، فایلی دیله‌كانی جه‌نگ به رەسمی داخراوه و هیچ عێراقییه‌ك كه دیلی جه‌نگ بێت له لای ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر نییه له‌و كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێران، دوایین جار كه دیله‌كانی جه‌نگی تێدا ئاڵوگۆڕكراون له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌ساڵی 2003 دا بووه به چاودێری كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور.
جەختیشیکردەوە، هه‌ر پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵێكی ناڕاست سه‌باره‌ت به فایلی كه‌سانی ونبوو كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی خێزانه‌كانیان كه چه‌ندین ساڵه به‌دوای وه‌ڵامێكدا ده‌گه‌ڕێن له‌باره‌ی چاره‌نووسی كه‌سه ئازیزه‌كانیانه‌وه و هیوا و ئاواتی درۆ ده‌خاته دڵیان.