مردنی كرێكارە بیانییەكان لە قەتەر زیادیكردووە

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی، ژمارەی ئەو كرێكارە نیپاڵییانەی ئاشكرا كرد كە لە دروستكردنی گۆڕەپانەكانی قەتەردا بۆ مۆندیال، گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكردووە، ژمارەی مردنی ئەو كرێكارە نیپاڵییانەی لە دروستكردنی گۆڕەپانەكانی وڵاتی قەتەر بەشدارن، بەرزترین ڕێژەی تۆماركردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە پشتبەست بە ئامارەكانی “سپۆرت مەیل” لەنێوان 16ی حوزەیرانی ئەمساڵ تا 15ی تشرینی دووەم، 67 كرێكاری نیپاڵی لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەگوێرەی ئامارەكان تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو ژمارەی مردنی كرێكارانی نیپاڵی لە قەتەر دەگاتە 160 كرێكار.

كرێكارانی نیپاڵی دووەم گەورەترین ڕەوەندن لە قەتەر، سوود لە تواناكایان دەبیندرێت وەك دەستی كار لەو وڵاتە.

ساڵانێكە وڵاتی قەتەر ئامادەكارییەكانی بۆ مۆندیالی 2022 دەستپێكردووە، كە بڕیارە لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش زۆرترین كرێكاری بیانی لەو وڵاتەن بۆ كاركردن لە بونیادنانی گۆڕەپانەكاندا.

ڕێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ، ڕەخنەی توند لە حكومەتی قەتەر دەگرن، بەهۆی ئەوەی ڕێژەی مردنی كرێكاری بیانی لەو وڵاتە زۆرە و هۆكارەكانی خۆپارێزی بۆ كرێكارەكان دابین ناكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا.. خۆپیشاندان دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە

دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە شارە گەورەکانی تورکیا لەناویاندا ئەنقەرە و ئیستانبول،…
زیاتر ببینە

وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. پێگەی…
Total
0
Share