تورکیا.. خۆپیشاندان دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە

دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە شارە گەورەکانی تورکیا لەناویاندا ئەنقەرە و ئیستانبول، لە دوێنێ شەممەوە دەستیپێکردووە، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆمەڵەیە بەپێی حکومەتی تورکیا “چالاکی دژی یاسا و ڕەوشت”.

فیدان سەلیم ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی “کوشتنی ژنان ڕادەگرین” بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، “ڕاگرتنی چالاکی و کارەکانمان ڕێگەپێدراو نییە، چاوپۆشی لە داخستنی کۆمەڵەکەمان ناکەین”.

سەدان خۆپیشاندەر لە ئیستانبول دژی ئەو بڕیارە بە دروشمی “بەدوای ژناندا مەڕۆن، بەدوای بکوژەکاندا بچن” ناڕەزایەتییان بەرامبەر بڕیاری داخستنی کۆمەڵەکە پیشاندا.

لە خۆپیشاندانەکاندا سەرەڕای ژنانی ڕێکخراوەکان و چالاکوانان، نوێنەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و کەسوکاری ژنانی قوربانی ئامادەبوون.

نیهاد بالاندۆکین یەکێک لەو ژنانەی کە لە ساڵی 2017دا کچەکەی لەلایەن هاوڕێ کوڕەکەیەوە کوژرابوو وتی، “ئەم ژنانە شۆڕشگێڕن ئەوان دەستبەردارمان نەبوون و بەردەوامبوون لەگەڵمان بۆ دۆسیەی کچەکەم، ئێمە لێرەین بۆ پاڵپشتیکردنیان”.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو داواکاری گشتیی تورکیا، داوایکرد کۆمەڵەی “کوشتنی ژنان ڕادەگرین” هەڵبوەشێنرێتەوە، بەبیانووی ئەوەی کارەکانی کۆمەڵەکە “دژی یاسا و ڕەتکردنەوە ڕەوشتن”.

ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەکە دەڵێت، “ئێمەیان ئاگادارکردنەوە کە هەنگاو و ڕێکارە یاساییەکانی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەکەمان دەستیپێکردووە، بەتۆمەتی ئەوەی کارەکانمان دژی یاسا و ڕەوشتن”.

بیانووی حکومەتی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆمەڵەیە، هاندانە بۆ هاوڕەگەزخوازی و مەترسی دروستکردنە لەسەر بونیادنانی خێزان.

بەڵام ئەمینداری گشتی کۆمەڵەکە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، هۆکاری دوژمنایەتیی حکومەتی تورکیا بەرامبەر کۆمەڵەکەمان چالاکییەکانمانە دژی کوشتنی ژنان و بەدواداچوونی دۆسییەکانی کوشتنی ژنانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لە دەست هێزەکانمان نەماوە

شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی حورییەت: پەکەکە دەقی بەیاننامەی خۆهەڵوەشاندنەوەی ئامادەکردووە

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی رایگەیاند، دەقی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئامادەیە و لە ماوەی یەک یان دوو رۆژی داهاتوو، رادەگەیەندرێت. رۆژنامەکە…
Total
0
Share