وادەی بەڕێوەچوونی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران راگەیەندرا

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران یان رۆژی هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج یان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەی عەممان بەڕێوەدەچێت.

لە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات بڕیاردرا تا گەیشتن بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە دانوستانەکان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەردەوام بن.

لە مانگی نیسانی رابردووەوە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەوە دەستیان پێکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عێراق: بەکارهێنانی ئاسمان و زەوی عێراق لە جەنگی ناوچەکەدا قبوڵنەکراوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامیدا رایگەیاند، رێگەنادەین ئاسمان و خاکی عێراق…
Total
0
Share