لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دووری دەزانێت کە لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندبکرێت.
عەلی تورکی جەمالی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتیکردەوە، کاری لیژنەکانی پەیوەندیدار لە بودجەدا تەواو ببێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا و پڕۆژەیاساکە پێشکەش بە سەرۆکایەتی بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بودجە پێویستی بە کاتێکی زیاترە بۆ ئەوەی کورتهێنانی تێدا کەمبکرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە راگەیاندووە، “لایەنی سیاسی زۆر کار لەسەر پرسی بودجە ناکات، بەتایبەتی کە لە ئێستادا گرنگی بە بابەتە تەکنیکییەکان دەدرێت لەم بابەتەدا، بەو پێیەی لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە بودجە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کورتهێنانێکی گەورە لە بودجەدا هەیە، هەروەها بانگهێشتی پارێزگارەکان کراوە بەمەبەستی گفتوگۆکردنیان و کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بۆ ئاستی ئاسایی، سەرەڕای پێویستی پارێزگاکان بەو بڕە پارەیە کە بۆیان تەرخانبکرێت”
وتیشی، لەگەڵ ئەوەی کاری لیژنەکان بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و کێشەکانی دیکە بەڵام بەدووری دەزانێت بە تەواوی یەکلایی بکرێتەوە، بەڵکو پێویستی بە کاتێکی زیاتر دەبێت”.