لە عێراقەوە سێیەم هێرشی سایبەریی كرایە سەر ئیسرائیل

جارێكی تر لە عێراقەوە ژمارەیەك پێگەی ئەلیكترۆنیی ئیسرائیل هاككرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ لە خاكی عێراقەوە سێیەم هێرشی سایبەری كراوەتە سەر پێگەكانی ئیسرائیل و ئەمجارە ئاژانسەکانی میدیا و کۆمپانیایەکی گەشەپێدانی بەرنامەکانی گرتووەتەوە.

پێشتریش ماڵپەڕی شاری قودس “ئۆرشەلیم” و سیستمی باجدانی شارەكە و كۆمپانیای ڕافایلی سەربازی كە تایبەتە بە دروستكردنی كڵاوەی ئاسنین و سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلە، ڕووبەڕووی شەپۆلێكی هاككردن بوونەوە.

ڕۆژی 11ی ئەم مانگەش ژمارەیەك هاككەر ماڵپەڕی شارەوانیی تەلئەبیب-یان هاككرد و میدیای ئیسرائیلی وتی، ژمارەیەك هاككەری عێراقیی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشكردنەسەر ماڵپەڕەكە و دزەكردنە ناویەوە ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی گەمارۆ درا

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا سێ كەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share