داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا نزیکەی %8 کەمیکردووە

داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی شوبات بە رێژەی 7.92% بەراورد بە مانگی رابردوو کەمیکردووە و گەیشتووەتە 7.081 ملیار دۆلار.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوت، هەناردەی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی شوباتدا بە رێژەی 8.88% کەمیکردووە بەشێوەیەکی مانگانە و گەیشتووەتە 92 ملیۆن و 255 هەزار بەرمیل، بەراورد بە مانگی یەکی ئەمساڵ کە هەناردەکردن 101 ملیۆن و 245 هەزار بەرمیل.

هەروەها کۆی داهاتی نەوتی مانگی شوبات بە رێژەی 7.92% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 7.081 ملیار دۆلار لە مانگێکدا، بە بەراورد بە مانگی یەک کە داهاتەکەی 7.690 ملیار دۆلار بووە.

کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە بە رێژەی 8.54% لە مانگێکدا کەمیکردووە و گەیشتووەتە 6.844 ملیار دۆلار، ئەمەش بەراورد بە مانگی یەک کە داهاتەکەی 7.483 ملیار دۆلار بووە.

هاوکات داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بە رێژەی 17.2%ی مانگانە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 218 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەراورد بە مانگی یەک کە داهاتەکەی 186 ملیۆن دۆلار بووە.

دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی نەوت کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی شوباتی راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە بڕی 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل بووە، داهاتەکەی 7.081 ملیار دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو…
Total
0
Share