بەغداد.. هاوڵاتییەكی ئەمریكی كوژرا و ئەفسەرێكی كەنەدیش گیانیلەدەستدا

هاوڵاتییە ئەمریكییەكە و هاوژینەكەی لە بەغداد

هاوڵاتییەكی ئەمریكی لە ناوەڕاستی بەغداد كوژرا و ئەفسەرێكی كەنەدیش لە دۆخێكی نادیاردا گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەلایەن چەكدارانەوە دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پرادۆ) لە ناوچەی كەرادە خارج-ی ناوەڕاستی بەغداد كرا و بووە هۆی كوژرانی هاوڵاتییەكی ئەمریكی كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوو.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەكە بڵاویانكردەوە، دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە، ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیش تەرمەكەیان بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە.

كوژراوەكە ناوی (ستیڤن ترول)ە و وەك مامۆستای وانەی ئینگلیزی بۆ رێكخراوی (میلینۆم) بۆ خزمەتگوزارییەكانی بەهاناوەچوون و پەرەپێدان كاریكردووە.

هەر ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی ئەفسەرێكی سوپای كەنەدا لە دۆخێكی ناڕووندا لە بەغداد راگەیەندرا.

پەڕەی فەرمی هێزە چەكدارەكانی كەنەدا لە تویتێكدا رایگەیاند، كاپتن ئیریك چیۆنگ ئەندامی (CAF) لە دۆخێكی دەرەوەی كاری رەسمی لە بەغداد گیانیلەدەستداوە.

روونیشیكردووەتەوە، “لێكۆڵینەوە لە وردەكاری ئەو رووداوە دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون کە هێرشیان کردەسەر کێڵگە نەوتییەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “هێرشبەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستنیشانکراون”. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیەک…
Total
0
Share