لەسەر رێككەوتنی هەرێم و بەغداد وەزیری نەوت بانگێشتی پەرلەمان دەكرێت

ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر رێككەوتنی هەرێم و بەغداد و دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان، وەزیری نەوتی بانگێشتی كۆبوونەوەیەك كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، لەلایەن لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بانگێشتكراوە و لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێكراون.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان، بەڵێنی بە وەزیری نەوت داوە پارەی پێویست بۆ وەزارەتەكەی تەرخانبكرێت بۆ ئەوەی پەرە بە كارەكانی بدات، بە تایبەت لە بواری هەناردەكردن و گواستنەوەی نەوتدا.

لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیشدەكاتەوە لەوەی بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای سۆمۆ و فەرمانگەی ئابوریی وەزارەتی نەوت بانگێشتدەكات بۆ تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی هەمان ئەو پرسانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد سەباح: سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپارد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.…
Total
0
Share