هێرشکرایەوە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە رێگەی مووشەکەوە هێرشکرایەوە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە رێگای مووشەکی پێنج میلیمییەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، شوێنی هەڵدانی مووشەکەکە دیاریکراوە، هێزە عێراقییەکان لێکۆڵینەوە لەبارەوە دەکەن.

هاوکات لەلایەکی دیکەوە دەستبەسەر بارهەڵگرێکدا گیراوە کە ئامادەکراوە لەرێگەیەوە پێنج مووشەکی دیکە ئاڕاستەبکرێن.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی سێ رۆژی پشوو لادەبات

بابەتی دواتر

لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا داوای دوورخستنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share