ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری شەنگال: مستەفا کازمی بەڵێنەکانی نەبردووەتە سەر

ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری شەنگال لە دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هێزەکانی یەبەشە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، حکومەتی عێراق چەندجارێک بەڵێنیداوە و نەیبردووەتە سەر.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنەکە ئاماژە بەوەدەکات،  زۆر جار لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کۆبوونەوەیان کردووە و هەوڵیانداوە، پرسەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن و داواکارییەکانی خۆیان بە فەرمیی بە حکومەتی بەغدا ڕاگەیاندووە، بەڵام لە بەرامبەردا مستەفا کازمی لەجێگەی ئەوە گوێ لە داواکاریی خەڵکی ئێزدی بگرێت، لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پارتی ڕێکەوتنیان کردوە”.

مەخەدەشە ئاماژەی بەوەکردووە چەندینجار نوێنەرانی خۆبەڕێوبەریی شەنگال لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کۆبوونەتەوە و هەموو جارێک بەڵێنی بێ کرداریان داوە و حکومەتی مستەفا کازمی بەڵێنەکانی خۆیان بەجێ نەهێناوە.

ئەنجومەنەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەوان جگە لە هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە باوەڕیان بە هیچ هێزێکی دیکە نییە و ڕێگە نادەن لە چیای شەنگال کە شوێنی ئایینی ئەوانە هیچ هێزێکی بیانیی جێگر ببێت، جگە لە هێزەکانی ئێزدخان، هەر بۆیە ڕوونی دەکەنەوە، کە ئەوان ئامادەن بە دیالۆگ هەموو کێشەکان لەگەڵ عێراقدا چارەسەر بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا حکومەتی مستەفا کازمی هەڕەشە لە ئێزدییەکان دەکات، هەر بۆیە ئێزدییەکان خاوەن هێزی خۆیانن و لە هەڕەشەی هیچ هێزی دیکەی ناترسن و ڕێگەنادەن سوپای عێراق بڕواتە شوێنە پیرۆزەکانی ئەوان.

ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری شەنگال دژی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدادە.

رۆژی 9 تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، هەولێر و بەغدا لەسەر دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزای شەنگال رێککەوتن، بەپێی رێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێم لە شەنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت

بابەتی پێشتر

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئۆجەلان قسەکانی تەواو نەکرد لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پەیوەندییەکی داخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share