لەگەڵ بەردەوامی دروستکردنی دۆسیە و کێشە بۆ زیندانیکراوانی بادینان لەلایەن پارتیەوە لە شاری هەولێر و بەردوامی پێشێلکارییەکان دژی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی، پارتی لەرێگەی پاراستنەوە دەیەوێت خۆپیشاندانێک لەژێر ناونیشانی پشتگیری لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ئازادیخوازانی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین سازدەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون “ئەمڕۆ پارتی لە رێگەی پاراستنەوە ژمارەیەک لە کادیرانی خۆی دەهێنێتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان پێ سازدەدات و پشتگیری خۆیان بۆ رۆژنامەنووسانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین پێدەردەبڕێت”.
هەر بە پێی زانیارییەکان، “بەو کادیرانە وتراوە بە هیچ جۆرێک باس لە زیندانیانی بادینان و دۆسیەی هێرشکردنە سەر پارێزەران و رفاندنی چالاکوانان لە شاری هەولێر و دهۆک نەکەن”.
ئەم هەوڵەی پارتی لە کاتێکدایە، تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ ساڵرۆژی شەهیدکردنی زەردەشت عوسمان و دەبوو لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەنووس شیروان شێروانی لە زیندان ئازادبکرێت بەڵام لە هەوڵدان لەمپەڕ لەبەردەم ئازادکردنەکەی دروستبکەن ئەویش لەرێگەی دروستکردنی دۆسیەی نوێ بۆی.
ئێستا زانیویەتی، پارتی دەیەوێت لەم چەند رۆژەدا میدیاکان بە چەند پرسێکی دروستکراوەوە سەرقاڵبکات و سەرنجیان لەسەر رووماڵکردنی خراپی دۆخی رۆژنامەنووسان لە شاری هەولێر نەبێت.