لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری، دوای گەیشتنمان بە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت تەرمی کەسێک بە کوژراوی لەو شوێنەیە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کوژراوەکە لە رەگەزی نێرە، لەدایکبووی 1973یە و ناوی ( ئـ . ر .ا )ـە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنی پێنج گوللـە بە جەستەیەوە بووە و بە چەکی جۆری کڵاشینکۆڤ کوژراوە.

کوڕی کەسە کوژراوەکە وتەی بە پۆلیس داوە و دەڵێت، باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر لە شوێنی ڕووداوەکە ژمارەیەک قەوانی کڵاشینکۆڤیان دۆزیوەتەوە و ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە قەزای چەمچەماڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ ماتیۆ مەکفارلان فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبووە و…
Total
0
Share