یۆنان: سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا پەیامێكی بەهێز و ڕوونە

نیكۆس دندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان

وەزیری دەرەوەی یۆنان ڕایدەگەیەنێت، سزاكانی یەكێتی ئەوروپا دژ بە توركیا هەنگاوی یەكەم و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانیش “پەیامێكی بەهێز و ڕوونە”.

نیكۆس دندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەمڕۆ شەممە 19ی كانونی یەكەم وتی، سزاكانی یەكێتی ئەوروپا دژ بە هەردوو كەرتی ئابوری و بازرگانی توركیا “هەنگاوی یەكەمە”، ئەگەرێكی زۆریش هەیە درێژە بكێشێت بۆ دژ بە تاك و كیانەكان.

دندیاس لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی یۆنان ئاماژەی بەوەشكرد كە كاریگەری سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا بەتێپەڕبوونی كات ڕوون دەبن و لە هەمان كاتدا “پەیامێكی بەهێز و ڕوونە”.

ئاماژەی بەوەشكرد كە وڵاتەكەی چاوی لە بەشداری قوڵتری ویلایەتە یەكگرتووەكانە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەند، چونكە دەبێتە بەشداربوون لە ئاشتی و ئارامی هەرێمایەتی.

ڕۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا لە چوارچێوەی یاسای ڕوبەڕوبوونەوەی دوژمنانی ئەمریكایە كە بە (كاستا – CAATSA) ناسراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمریكا هەموو شتێكی لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیلەوە دەزانی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت،”پێشبینی سەرهەڵدانی جەنگی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكەم”. وتیشی، “ئەمریكا هەموو شتێكی لەبارەی هێرشەكەی…
Total
0
Share