ئێران تا سەرەتای زستان چاوەڕوانی بارانبارین ناکات

سەرۆکی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ئێران ڕایگەیاند، تا سەرەتای زستان چاوەڕوانی بارانبارین ناکەن و پایزێکی کەمبارانیان لەپێشە.

ئەحەد وەزیفە، سەرۆکی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ئێران بە ئاژانسەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، “ئەم پایزە وەرزێکی کەمباران دەبێت بۆ ئێران و چاوەڕێدەکرێت لە زستاندا باران ببارێت، هەرچەندە ناتوانرێت ئومێدی گەورە بە زستانیش هەبێت بۆ بڕی بارانی پێویست”.

سەرۆکی ئەو ناوەندە پێشبینی ئەوەش دەکات، ئەگەر کەشوهەوا بۆ بارانبارین لەباربێت و بارانبارین لە زستاندا بگاتە ئاستی ئاسایی، ئەوا وشکەساڵی هاوشێوەی ئەمساڵ زیانی زۆر نابێت.

بەپێی پێوەرەکانی ناوەندەکە، ئاستی بارانبارین لە ناوچەکانی ئێران بۆ ئەم پایزە نەگەیشتووەتە سەروی 10 ملیم و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئەم پایزە وەرزێکی تەڕنابێت.

لە هەرێمی کوردستانیش وەک دراوسێیەکی ئێران، تا ئێستا هاوڵاتییان چاوەڕێی دەستپێکردنی باران دەکەن و پێشبینییەکانی کەشوهەواش وانیشانی دەدەن، تا کۆتایی ئەم مانگە بارانبارین هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا لەسەر دانپێدانانی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەکات سەبارەت بە دانپێدانانی جۆ بایدن بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن…
Total
0
Share