ئیمارات و ئیسرائیل ڤیزای نێوانیان لابرد

هەردوو حكومەتی ئیسرائیل و ئیمارات ڤیزای نێوان وڵاتەكانیان لابرد و هاوڵاتییانی هەردوولا دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ ئەو دوو وڵاتە بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرایكرد، ڕێگە بە ئیسرائیلییەكان دەدرێت بەبێ ڤیزا گەشت بۆ ئیمارات بكەن.

ئییلێت شاكید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێكدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 10ی ئەم مانگەوە ئیسرائیلی و ئیماراتییەكان دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، گەشت بۆ وڵاتەكانی یەكتر بكەن.

بەپێی بڕیارەكە، ئەو ئیسرائیلییانەی بۆ گەشتكردن دەچنە ئیمارات داوای ڤیزایان لێناكرێت، بەڵام ئەوانەی بەمەبەستی كاركردن و خوێندن و هۆكاری ئایینی گەشت بۆ ئیمارات دەكەن پێویستە ڤیزا وەربگرن.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ئیمارات و بەحرەین پێكەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێككەوتن، دواتر و لە تشرینی یەكەمدا سودان ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕاگەیاند، بەدوای ئەویشدا مەغریب بووە چوارەم وڵاتی عەرەبی كە لە كۆتایی پارساڵدا لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێككەوتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئەگەر وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلمان نەدابایەوە ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری دەبووەوە

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر وڵاتەکەی وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلی نەدابایەوە، ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری و کۆنترۆڵنەکراو…
زیاتر ببینە

ئیسرائیل بە هەڕەشەكردن لە ئێران: وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی

بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، وێستگەی ئەتۆمیی عێراقمان لەناوبرد تاوەكو نەبێت بە وڵاتێكی ئەتۆمی، ئێستاش ئێران دەیەوێت…
Total
0
Share