ئامارەکانی 2021 لەبارەی مردن و ئاوارەبوونی منداڵانی سوریا مەترسیدارن

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، زیاتر لە 359 منداڵ و مێردمنداڵی ‏سوری لەسەرەتای ساڵی 2021ـەوە گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ئەو ئامارەش، تێکڕا ‏ڕۆژانە زیاتر لە منداڵێک گیانیان لەدەستداوە.‏

بەپێی ئامارەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، 137 منداڵ بە تەقینەوەی مین و ‏بۆمبی چێندراو گیانیان لەدەستداوە، 73 منداڵیش بە تەقە و بۆردومانەکان گیانیان ‏لەدەستداوە و 19 منداڵیش بە هۆکار و لە دۆخی جیاوازدا گیانیان لەدەستداوە، لەوانە، ‏کێشەی خێزانی و تەقەکردنی هەڕەمەکی، لەو نێوەندە 14 منداڵیان بە تەقەی کەسانی ‏نەناسراو، حەوتیش بە دەستی چەکدارانی داعش و نۆیان لە دۆخی نادیاردا بوونەتە ‏قوربانی.‏

هەر لەمساڵدا 61 منداڵ لە سوریا بەهۆکاری خراپیی دۆخی تەندروستی گیانیان ‏لەدەستداوە، چوار منداڵیش بە تەقەمەنییەکان و نۆ منداڵ بەهۆکاری نادیار مرجوون.‏

بەشێك لە منداڵەكان بە دەستی توركیا كوژراون، لەو بارەیەوە ڕوانگەی سوری دەڵێت، ‏‏10 منداڵ لە بۆردومانەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە، هەشت منداڵیش لەتەقەی ‏پاسەوانانی سنووری تورکیا کوژراون، دوو منداڵیش لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیك لە ‏ئەنقەرە کوژراون.‏

بەوتەی ڕوانگەكە، تەقەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە بووەتە هۆی كوژرانی ‏چوار منداڵ، ئەمە جگە لەوەی حەوت منداڵ بەهۆی بۆردومانەکانی ڕوسیا و سێ منداڵ لە ‏بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.‏

ئامارەکەی ڕوانگەی سوری بەدیاریکراوی باسی لە تەمەنی منداڵەکان نەکردووە، تەنها ‏ئاماژەی بەوەکردووە، تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە.‏

لەمانگی ئابی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەکردبوو، کوشتنی ‏منداڵان لە سوریا بابەتێکی ڕوونە لای جیهان، ئەوكات وتی، تەنها لە مانگی تەمموزدا ‏‏45 منداڵ کوژراون.‏

ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردووی قەیران ‏و شەڕی سوریا، 12 هەزار منداڵ کوژراون، کە دەکاتە مردنی منداڵێک لە هەر هەشت ‏کاتژمێرێکدا.‏

ڕێکخراوی یونسێف لەو بارەیەوە دەڵێت، “ئامارەکە زۆر زیاترە لەوەی پێشبینیمان ‏دەکرد”.‏

بەپێی ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەکۆی 10 ملیۆن منداڵی ئاوارە لەجیهاندا، ئێستا ‏زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵیان سورین.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو گەنجە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.…
زیاتر ببینە

ئیستەنبوڵ.. بەهۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

لە توركیا له‌ ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی ڕاوه‌ماسی له‌ ئیستەنبوڵ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌لایه‌ن تیمه‌كانیشه‌وه‌ 11 كه‌سی…
Total
0
Share