ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

دەستگرتن بەسەر ماددەی هۆشبەردا فۆتۆ: ئەرشیف

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند کە یەکێکیان لە رەگەزی مێیە و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسایشی راپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردووە  و دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا لە جۆرە جیاوازەکان.

ئەو دوو تۆمەتبارە ناسنامەیان لەلایەن ئاسایشی هەرێمەوە ئاشکرا کراوە بە ناوەکانی، ( ک. م. ق ) لە رەگەزى مێ، ( ح. م. م) لە رەگەزى نێر.

هەروەها دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکردووە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەدا، دەستگیرا بەسەر بڕى (24.195) گرام لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەى هۆشبەر کە مەبەستیان بووە بازرگانیی پێوەبکەن.

جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەکان کە لەلایەن ئاسایشی هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە بەمجۆرەن:

‌‎- بڕى (18.500) گرام  ماددەی کریستاڵ

– بڕى (4.500) گرام ماددەی حەشیش

– بڕى (195) گرام  ماددەی جامایکاى گیایی

– بڕى (1000) گرام  ماددەی هێرۆین

تۆمەتباران بە ماددەى 26 لە یاساى ( بەرەنگاربونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

سەنتەری میترۆ لە بارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکەوە رایگەیاند، “دەستگیركردنی رۆژنامەنوس دیاكۆ حسێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێرەوە پێچەوانەی ئازادی…
Total
0
Share