یەکێتیی ژنانی کوردستان نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی نۆژەندەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تەمموز، لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان، لەگەڵ د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی واژووکرد.

ئەم پڕۆژەیە، کە یەکێتیی ژنان خاوەندارێتی و سەرپەرشتیی دەکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی نەخۆشخانەکەیە، لەوانە: نۆژەنکردنەوەی 6 هۆڵی منداڵبوون، ژوورەکانی نەشتەرگەری و تەعقیم، و باشترکردنی سەرجەم وردەکاریی باڵەخانەکە.

پڕۆژەکە لەپێناو دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەتترە بۆ دایکان و منداڵان و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھێزەکانی حەفتا: سەكۆی مووشەكبارانكردنی “كۆرمۆر”مان دۆزییەوە

سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا، دۆزینەوەی سەكۆی مووشەكبارانكردنی كۆرمۆری ئاشكراكرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا دەڵێت، “دوای…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share