تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە شوێنەواری گوللـە بە سەریەوە بووە

ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک لەناو ماڵێکی چۆڵدا دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گوللـە بەسەرییەوە بووە و تەمەنی لەنێوان 8 بۆ 10 ساڵدا دەردەکەوێت.

هێزە ئەمنییەکانی بەغداد، ئەمڕۆ لە ماڵێکی چۆڵدا تەرمی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە شوێنی گوللـە بەسەرییەوە بووە و بە کاریگەریی ئەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان ئەو منداڵە کچە و تەمەنی لەنێوان 8 بۆ 10 ساڵدایە، تەرمەکەی لەلایەن خێزانەکەیەوە ناسراوەتەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە شوێنی رووداوەکە سێ چەک و نارنجۆکێک دۆزراوەتەوە، هەروەها ئەگەری هەیە منداڵەکە بەر لە کوشتنی دەستدرێژی کرابێتەسەر.

بابەتی پێشتر

سودانی گۆڕانكاریی وەزاری ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

راپەڕین.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق: هەنگاوەكانی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، لیژنە سەربازییەكانی عێراق ئەنجامی كۆبونەوەكانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرزكردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنانی…
Total
0
Share