ساڵی داهاتوو 3 نەخۆشخانەی گەورە لە بەغداد دەکرێتەوە

پارێزگاری بەغداد رایدەگەیەنێت، “لە ساڵی داهاتوو سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغداد دەکەینەوە”.

محەمەد جابر، پارێزگاری عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوە کرد، “چوار پڕۆژەی ستراتیژیمان هەیە بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی چەند نەخۆشخانەیەکی گەورە لە پایتەخت، کە بریتین لە کردنەوەی نەخۆشخانەکانی شەعب و فەزیلەت کە هەریەکەیان 200 قەرەوێڵەین لەگەڵ نەخۆشخانەی حوریە تەعلیمی کە 400 قەرەوێڵەییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە هەمان ساڵدا پڕۆژەی فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی نومان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و 75 قەرەوێڵەی بۆ زیاددەکرێت”.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی نەخۆشخانەکان دەڵێت، “ئەو پڕۆژانە دامەزراوەی تەندروستی یەکگرتوون کە ئامێری پێشکەوتوویان بۆ دابین دەکرێت و بینای نیشتەجێبوون بۆ پزیشکانیش لەخۆدەگرێت، ئەمە بێجگە لەوەی ڕێککەوتنێک کراوە بۆ دابینکردنی کارمەندی تەندروستی پێشکەوتوو لەسەر ئاستی عێراق”.

بابەتی پێشتر

مێسی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

جۆ بایدن یاسای پاراستنی سەلامەتی لە زیرەکی دەستکردی واژۆکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share