وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامانجمان لە ئەمساڵدا زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتە و هەوڵی زیادکردنی دەدەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ئەمساڵدا هەوڵ بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەدەین و ئامانجمان بەرەوپێشبردنی بەرهەمهێنانییەتی.
ئاماژەی بەوەشدا، “بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کۆمەڵێک پڕۆژە لە کەرتی نەوتدا جێبەجێدەکرێت، وەک (پڕۆژەی FCC) کە لە پاڵاوگەکانی بەشی باشوری عێراق کاردەکات و کاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و چەندێتییەکەی دروستدەکات”.