وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێ سەبارەت بە چۆنێتیی چەکهەڵگرتن دەردەکات و رێنماییەکان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان کراوە و داوای هاوکاری لە حزبەکان کراوە بۆ ئەو مەبەستە.
لە راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، “بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی چەک و دیاردەی چەکداری، لە ڕێی چەند خاڵێکەوە داوای هاوکاری و هەماهەنگی لە پارت و هێزە سیاسییە مۆڵەتدراوەکانی کوردستان دەکەین”.
داواشی لە حزبەکان کردووە کە میدیاکانیان بۆ هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی ئەندامەکانیان هاوڵاتییان بخەنەگەڕ، تاوەکو خەڵک چەک لە ماڵەکانیاندا نەبێت و کەس چەکی بێ مۆڵەت هەڵنەگرێت.
داوا لە حزبەکان دەکات کە لە بۆنەکاندا چەک وەکو دیاری نەبەخشنەوە بەسەر ئەندامەکانیاندا و لە بارەگانیان کۆگا دروست بکەن تا پاسەوانی بارەگاکانیان لە دوای دەوام چەک نەبەنەوە ماڵەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ زانینی رێنماییەکان: