فڕۆكەكانی توركیا دوو گوندی سنووری ئامێدییان بۆردومانكرد

زیانی بە دارستانەكانی ناوچەكە گەیاندووە

لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە دەوروبەری دوو گوندی سنووری قەزای ئامێدی بۆردومانكران، بۆردومانەكە زیانی بە دارستانەكانی ناوچەكە گەیاندووە.

كاتژمێر 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە دووجار دەوروبەری هەردوو گوندی سەرگەلێ و سگێری سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانكران.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێی ڕاگەیاندین، بۆردومانەكە زیانی گیانی بە هاوڵاتییانی گوندەكە نەگەیاندووە، بەڵام زیان بەر دارستانی ناوچەكە كەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بەنیازە نەخۆشخانە بۆ پسپۆڕییە جیاوازەکان جیابکاتەوە

لە شاری سلێمانی، زۆرینەی پسپۆڕییەکانی نەخۆشییە جیاوازەکان لەناو نەخۆشخانەی شار-دان، لەکاتێکدا تەندروستیی سلێمانی پێشتر نیازی خۆی بۆ تایبەتکردنی…
Total
0
Share