زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی خانەنشینان هاوتابكرێت و دەشڵێت، “پێویستە بابەتی سندووقی خانەنشینی لە هەرێم یەكلابكرێتەوە و ئەو پرسە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تاوتوێدەكەین”.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سبەی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبینەوە و بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ وەزیری دارایی تاوتوێدەكەین و بۆ هاوتاكردنی مووچەكانیان، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە كە دەبێت مووچەی خانەنشینان هاوتابكرێت.

راشیگەیاند، “لە هەرێم بڕە پارەیەك بڕدراوە، بەڵام نەخراوەتە سندووقی خانەنشینانەوە و ناكرێت ئەو بڕە پارەیە دەبڕدرێت، بەڵام لێبڕینەكە نەخرێتە سندووقی خانەنشینییەوە و پێویستە پێشوەختە ئەو بابەتە لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە یەكلابكرێتەوە، چونكە هیچ بیانوویەك بۆ دەستكاریكردنی ئەو بڕە پارەیە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سەرۆک بانـ.ـدێکی مـ.ـافیای مەترسیـ.ـداری جیهانیی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەپشت بەستن…
Total
0
Share