چی بخورێت بۆ ئەوەی لە قژ رووتانەوە و سپی بوونی دووربیت؟

بەپێی توێژینەوەكان، لەڕێی گرنگیدان بە جۆر و چلۆنایەتی خواردنەوە دەتوانرێت چارەسەری گرفتی قژ رووتانەوە و سپی بوونی قژ بكرێت، بەپێچەوانەشەوە هەندێك خواردن هۆكارن بۆ زیادبوونی ئەو گرفتانە.

توێژەر و شارەزایان دەڵێن، ئەو خواردنانەی چەورن، سووركراونەتەوە، لە قوتونراون، سۆدا و شەكریان تیایە و زۆرە دەبنە هۆی گرفتی جۆراوجۆری تەندروستی لە زیادبوونی كێشەوە تا تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و گرفتەكانی پەیوەست بە پێست و قژ.

لە بەرامبەردا خواردنە تەندروستەكانی وەك میوە، سەوزە و جۆرە جیاوازەكانی چەرەس بە سوودن، چونكە سەرچاوەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین، ریشاڵ، پڕۆتین و چەورییە سوودبەخشەكانن، بە تایبەت چەرەس كە دەتوانێت یارمەتی جەستە بدات بۆ دووركەوتنەوە لە رووتانەوەی قژ و سپی بوونی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share