ناسا هۆشداری لە هەسارۆچکەیەکی وێرانکەر دەدات کە لە رۆژی خۆشەویستیدا بەر زەوی دەکەوێت

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) هۆشداریی دا لە ئەگەری بەرکەوتنی هەسارۆچکەیەکی وێرانکەر کە تیرەکەی 50 مەتر دەبێت لەگەڵ زەوی لە رۆژی ڤالانتایندا.

ناوچە پێشبینیکراوەکانی کاریگەری لە زەریای هیندییەوە تا زەریای هێمن و رۆژئاوا تا کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا درێژدەبنەوە.

ئەم هەسارۆچکەیە بە 2023 DW ناسراوە، بۆ یەکەمجار لە 26ی شوباتدا دۆزرایەوە ، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا، ئێستا بۆ لیستی مەترسییەکانی سەر هەسارەکەمانی زیادکردووە و بەهۆی زیانە زۆرەکانییەوە تا ئێستا لە پلەی یەکەمی لیستەکەدایە.

لە ئێستادا ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا مەزەندە دەکات کە ئەم هەسارۆچکەیە یەکێک بێت لە کاریگەرترین 607 مەترسییەکانی سەر زەوی.

بەپێی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا، نزیکترین کات کە دەکرێت ئەستێرەکە بەر زەوی بکەوێت لە دوو دەیە زیاتر نییە، پێشبینی دەکرێت ئەم هەسارۆچکەیە لە رۆژی ڤالانتاینی ساڵی 2046دا بەر زەوی بکەوێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

لە رووداوێکدا پیاوێکی روسی لە نۆزدەیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا، دوای کەوتنەخوارەوەی وەک ئەوەی هیچ…
Total
0
Share