(ڤیدیۆ) مەحریز، مانچستەر سیتی گەیاندە فاینەڵی (FA CUP)

ئەمشەو شەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکان (FA CUP) ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەی بەرامبەر شیفێڵد یونایتد تۆمارکرد.

مانچستەر سیتی لە یاریگای “وێمبڵی” یاریی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکانی بەرامبەر یانەی شیفێڵد یونایتد ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

هەر سێ گۆڵەکەی “سێتیزنس” لە خولەکەکانی 43، 61، 66 لەلایەن ڕیاز مەحریزی جەزائیرییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی “فا کەپ” مسۆگەرکرد.

بڕیارە سبەیشەو لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەکانی مانچستەر یونایتد و برایتۆن جەمسەرەکەی دیکەی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکان یەکلاییبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند بە چوارینە لە فرانکفۆرتی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

بابەتی دواتر

لازیۆ 0-1 تۆرینۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیتی پشتگیری ڤینیسیۆس دەكات

تیتی ڕاهێنەری بەرازیل پشتگیری ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی هەڵبژاردەكەی دەكات لە دژی ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی دەكرێن. پێش یارییە دۆستانەكەیان…
Total
0
Share