(ڤیدیۆ) ئوسترالیا گەڕایەوە و تونس پێیەکی لە دەرەوەی مۆندیالە

لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئوسترالیا ‏بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی تونس تۆمارکرد.‏

ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای (استاد الجنوب) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی ئوسترالیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر تونس تۆمار کرد.‏

گۆڵەکەی ئوسترالیا لە خولەکی 23 لەلایەن میچێل دوکەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئوسترالیا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی دووەمی کۆمەڵەی چوارەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و دانیمارک ئەمشەو کاتژمێر (07:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر، به‌رشلۆنه‌ی په‌کخست و ناپۆلی به‌ شه‌ش گۆڵ لیڤه‌ر و ئه‌یاکسی خسته‌ دوای خۆی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان و ناپۆلی ولیڤه‌رپوڵ…
Total
0
Share