مێسی بە دوو بڕیار خەونەکانی بەرشلۆنەی لەناوبرد

لیۆ مێسی، ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین بڕیاریداوە بۆ دوو وەرزی دیکە و زیاتر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەی لە پشووی مۆندیال، لیۆ مێسی گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێدەکاتەوە، هەروەها ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن وەرزێکی زیادەش لە گرێبەستەکەیدا جێگیربکرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، “پوڵگا” لێپرسراوی کارەکانی ڕاسپاردووە “ڤێلا”کەی لە شاری بەرشلۆنە بفرۆشێت، بەم هەنگاوەش هیچ هیوایەکی بۆ یانەی بەرشلۆنە نەهێشتووەتەوە.

بە نوێکردنەوەی بۆندی مێسی، ئیدارەی بارسا بێهیوا دەبێت، چونکە ئەفسانەکە تاوەکو تەمەنی 37 بۆ 38 ساڵی لە پاریس دەمێنێتەوە و لە دوای ئەو تەمەنە توانای یاریکردنی لە خولەکانی ئەوروپا نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆزاریۆ.

بابەتی پێشتر

ساڵحەمیدزیچ پلانێکی بەپەلەی بایرن میونشنی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی کۆسرەت رەسول عەلیی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share