هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ناچارن پاڵپشتی بەرشلۆنە بکەن

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بەڵام بەهۆی ململانێیان لەگەڵ یانەی ئیشبیلیە، ناچاردەبن پاڵپشتی هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە بکەن.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە، لە یاریگای سانچێز پێزخوان یاریی دواخراوی هەفتەی چواری خولی ئیسپانیا لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ئیشبیلیە ئەنجامبدرێت، بردنەوەی بەرشلۆنە لەو یارییەدا لە بەرژەوەندیی یانەی شاهانەیە، بەپێچەوانەوە بەرامبەر ئیشبیلیە دەکەونە نێو ململانێیەکی قورسەوە.

ڕیاڵ مەدرید لەئێستادا بە 43 خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگادایە، لە بەرامبەردا ئیشبیلیە بە 37 خاڵەوە لە پلەی دووەمدایە و ئەگەر بەرامبەر بارسا بردنەوە بەدەستبهێنێت دەگاتە 40 خاڵ، بەوشێوەیەش جیاوازییان لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ سێ خاڵ کەمدەبێتەوە کە ئەنجامی یەک یارییە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەجیاوازی 16 خاڵ پێش بەرشلۆنە کەوتووە، واتا لەو یارییە گرنگەدا هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید ناچاردەبن پاڵپشتی کەتەلۆنییەکان بکەن، تاوەکو جیاوازییان لەگەڵ ئیشبیلیە بە شەش خاڵ بمێنێتەوە، لەکاتێکدا بردنەوەی بارسا هیچ زیانێکیان لێنادات و سوودێکی ئەوتۆی نابێت لە کەمکردنەوەی مەودای نێوان دوو یانەکە.

بابەتی پێشتر

بایرن جارێکی تر دووپاتیکردەوە: لیڤا ناکەینە قوربانیی هالاند

بابەتی دواتر

له‌ وه‌زاره‌تى داد هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ناتوانێت له‌ كاره‌كه‌ى به‌رده‌وامبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمشەو لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا ئیڤەرتۆنی شانزەیەمی ڕیزبەندی لەناو یاریگای خۆی بەرامبەر…
Total
0
Share