سودانی سوپاس و پاداشت بۆ توێژێكی مووچەخۆران دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانین و بڕێك پاداشت بۆ فەرمانبەرانی بواری پاكڕاگرتن و ژینگەپارێز دەكات.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە نوسراوی ژمارە (4000) لە ئەمڕۆ 19ی نیسان بڕیاریدا بە ئاراستەكردنی سوپاس و پێزانین بۆ فەرمانبەرانی كارگوزار و ژینگەپارێز لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكاندا.

هەروەك بڕیاریشیدا بە پاداشتكردنیان بە بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share