وەزارەتی ناوخۆی عێراق خولی پێگەیاندنی ئەفسەران دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردنەوەی خولی 29 ی پێگەیاندنی ئەفسەرانی راگەیاند و مەرجەکانی پێشکەشکردنی ئاشکراکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، دەرگای پێشکەشکردن بۆ خولی 29 ی پەیمانگەی باڵای گەشەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی کراوەتەوە، 734 کورسی بۆ کچان و کوڕان تەرخانکراوە.

ئەو کەسانەی فۆڕمی وەرگیران لە پەیمانگەکە پڕدەکەنەوە پێویستە دایک و باوکی عێراقی بن، تەمەنی لە 19 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت لە پشکنینی توانای جەستەیی دەربچێت.

هەر بەپێی مەرجەکان پێویستە کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بێت یان هەڵگری بڕوانامەی بەکارلیۆس بێت لە یەکێل لە بوارەکانی(پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، پزیشکی ڤێتێنەری، دەرمانسازی، پەرستاری، ئەندازیاری کەرەستەی پزیشکی، شیکاری نەخۆشییەکان، بایلۆجی، کیمیا، تیشک، دەروونناسی، یاسا، ئامار، ژمێریاری، کارگێڕی گشتی، کارگێڕی کار، گەشتوگوزار، دارایی و بانک، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری بیناسازی، ئەندازیاری رووپێو، ئەندازیاری فێننکردنەوە و هەواگۆڕکێ، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری میکانیکی فڕۆکەوانی، ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری کۆمپیوتەر و سیستمی زانیاریی جوگرافی).

 

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

تەرمی منداڵێك لە شاخێكی رانیە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share