هەرێم کەمال ئاغا: یەکێتی و نەوەی نوێ لە بەغداد هاوپەیمانی پێکدەهێنن

هەرێم کەمال ئاغا ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی و نەوەی نوێ لە بەغداد هاوپەیمانێتیان هەیە و بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە لە بەغداد پۆست دەدرێتە نەوەی نوێ.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، هەرچەندە تا ئێستا بە نووسراو ڕانەگەیەندراوە، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و بەغدادیش هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەوەی نوێدا هەیە.

وتیشی، لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە، بەشەمافی یەکێتی لە بەغداد هەرچەندبێت، دەتوانن بە ڕێککەتن لەگەڵ نەوەی نوێ چەند پۆستێک بدەنە نەوەی نوێ، جا لە وەزارەتەکان بێت یان جێگری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر: رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە ئاسانكاریی بۆ كراوه

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رەسمیی پێشوازیی لە واژووکردنی رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و…
Total
0
Share