وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوودا بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ سێشەممە دوای راگەیاندنی پشووەكانی جەژنی رەمەزان و سەری ساڵی ئێزدی بڵاویكردووەتەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار لە هەردوو رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا بەردەوامدەبێت.
راگەیەندراوەكە دەڵێت، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا، دەوامی ئەو بانکانەی کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە ئاسایی دەبێت.
كەمێك لەمەوبەر پشووەكانی جەژنی رەمەزان بە فەرمی راگەیەندران، كە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 20ـی نیسان دەستپێدەكەن تا رۆژی دووشەممە 24ـی نیسان و سبەینێ چوارشەممەش بەهۆی سەری ساڵی ئێزدییەوە پشووی فەرمییە.