قوباد تاڵەبانی: لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆمەلێک بەربەستمان لە دانوستانەکاندا تێپەراندووە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی دیجلەی عێراقی ڕایگەیاندووە، گەشبینن کە بگەنە ڕێککەوتنێک لەبارەی ماف و ئەرکەکانی هەرێم و بەغداد و “ئیشەڵا بە شکستەوە ناگەڕێینەوە”.

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاندووە، ” ئێمە گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی كە بۆ ماوەیەكی زۆرە غایبین و غایب بووین لە عێراق و پێویستە چیتر کێشەکان کێشەکان بە هەڵپەسێردراوی نەمێننەوە”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی شاندی هەرێم بۆ بەغداد ڕاشیگەیاندووە، ” حەزم دەكرد ڕێككەوتنێك لەنێوان هەرێم و بەغدا هەبوایە و ئەمشەو ڕامانگەیاندایە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووین بەوە. لەگەڵ ئەوەش گەشبینم بە گەڕاندنەوەی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “كێشەكان زۆرن تەنها لە بابەتی یاسای كورتهێنانی دارایی و موچە نییە، بەشێكیان دەگەڕێنەوە بۆ ڕاڤەی دەستوری، هاوكات ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، لە بەغداد كەشێكی سیاسی ناتەندروستی دروستكردووە  و فشاری سیاسی لەسەر هەمولایەك هەیە، بۆیە پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكان ئاسان نین”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئامادەی هەرێمی نیشانداوە کە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە بەبێ کورد تێپەڕێندرا جێبەجێ بکەن و داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەستی حکومەتی عێراق بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پشتیوانیی حکومەتی عێراق دەکەین لە هەنگاوەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەگەڵ نزار ئامێدی، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی…
Total
0
Share