ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەکات و فیدیە و سەرفیترەی دیاریکرد

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، رێژەی فیدیەی بەڕۆژوونەبوون و سەرفیترە و زەکاتی ئەمساڵی دیاریکرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکرایەوە، رێژەی سەرفیترە بە 2500 دینار دیاریکراوە.

فیدیە بە ئەندازەی دیاریکراوی 2500 دینار و زەکات بە ئەندازەی دیاریکراوی دوو ملیۆن و 100 هەزار دینار.

لە روونکردنەوەیەکیشدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندازەی ئەو بڕە پارەیەی زەکات تیایدا واجب دەبێت بڕی دوو ملیۆن و سەد ھەزار دیناری عیراقی یە واتە، ھەر کەسێک  دوو ملیۆن و سەد ھەزار دیناری عیراقی ھەبێت و ساڵی بەسەردا تێپەڕی بێت، واجبە ڕێژەی 2.5٪ی بە زەکات بداتە هەژار و کەمدەرامەتان و بەوجۆرەش لە هەر ملیۆنێک دینار بڕی 25 هەزار دیناری دەردەچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share