قوباد تاڵەبانی: پشتیوانیی حکومەتی عێراق دەکەین لە هەنگاوەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەگەڵ نزار ئامێدی، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسیی عێراق و پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

دەشڵێت، جەختیشمانکردەوە لەسەر پێویستیی زیادکردنی ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەش بۆ گەشەپێدانی ئابوریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران ڕەخنە لە دواخستنەكانی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەگرن

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕایدەگەیەنن، دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان پێچەوانەی مافە بنەڕەتییەکانی دەستگیرکراوانە و زنجیرەیەکی تری ستەمە بەرامبەریان،…
Total
0
Share