بە بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڵمەتی نیشتمانيی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لە 16 ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوە

لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا و لەچوارچێوەی هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام رواندن لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پارێزگای سلێمانی هەزاران نەمام رووێندران.

لەرۆژی ژینگەی كوردستان و لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ سەوزكردنی كوردستان، وەك یەكێك لەقۆناغەكانی هەڵمەتی یەك ملیۆنی رواندنی نەمام لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی لە دوو هەڵمەتدا هەزاران نەمامی روواند.

هەڵمەتی یەكەم بۆ سەوزكردنی سنووری ناحیەی پیرەمەگروون بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای دوكان و بەرێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون و بەرێوەبەری فەرمانگەكان و ستافی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی و كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز و چەندین رێكخراوی دیكەی ژینگەیی.

هەڵمەتی دووەمیان دارستانی دەربەند بازیانی گرتەوە و تێیدا بە بەشداری قائیمقامی بازیان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان و فەرماندە و ژمارەیەك ئەفسەری هێزی پشتیوانی دوو لەگەڵ ستافی خۆبەخش و دڵسۆزی ژینگە لە مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان، توانرا هەڵمەتەكە بەسەركەوتوویی بەڕێوەببرێت و بەشداربووانیش رۆڵێكی گرنگیان بینی لە رواندنی نەمامەكان و گەیاندنی پەیامی ژینگەیی و خزمەتكردندا بە دارستانەكان.

لەوبارەیەوە هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، لە هەردوو هەڵمەتەكەدا توانیوومانە هەزاران نەمام بڕوێنین و ئەمەش سەرەتای كارەكانە لەو دوو سنوورە بە تایبەت كە داخوازییەكی زۆر هەیە تا بەشێكی زۆری هەڵمەتی یەك ملیۆنی نەمام رواندن لەسەر بڕیاری سەرۆك بافڵ سنووری بازیان بگرێتەوە لەپێناو پاراستن و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ دانیشتووانەكەی.

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی وتیشی، “ئەم هەنگاوەی سەرۆك بافڵ دەچێتە سەر شاڕێی هەوڵە جیهانییەكان بۆ بەرفراوانكردنی رووبەری دارستانەكان چونكە دانیشتووانی جیهان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی دارستانی تەندروست مرۆڤی تەندروست دێنێتە كایەوە، بۆیە سەوزكردنی كوردستانمان كردووەتە خەمێكی نیشتمانی لەپێناو ئایندەی نەوەكانماندا، هەر لەم سۆنگەیەشەوە هەڵمەتەكە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

مێزی تێنس لە پارکی ئازادیی سلێمانی دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشتی سوور کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورەوە دا و بەپێی بڕیارەکە هەردوو جۆری گۆشتی بەرخ…
زیاتر ببینە

دەنگدانی تایبەت كۆتاییهات

كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت كۆتاییهات و كە دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەكەی هەرێمی كوردستان كەپێكهاتبوون…
Total
0
Share