قوباد تاڵەبانی: کوردستان و عێراق تەنیا بە سیاسەتی مام جەلالییانە بە کەناری ئارامی دەگەن

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، کوردستان و عێراق تەنیا بە سیاسەتی مام جەلالییانە بە کەناری ئارامی دەگەن.

قوباد تاڵەبانی، لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام جەلال وەک یەکەم سەرۆککۆماری کورد لە عێراق، ڕایگەیاند، لەم ڕۆژگارە سەخت و ئاڵۆزەی ناوچەکەماندا، کوردستان و عێراق تەنیا بە حیکمەت و سیاسەتی مام جەلالییانە بە کەناری ئارامی دەگەن.

دەشڵێت، لەم یادەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال و هەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هەمان رێبازی مام بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و چارەسەرکردنی کێشەکان تێدەکۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا.. دادگا فریای سەیركردنی دۆسیەكە نەكەوتووە

دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی بادینان دواخرا بۆ كاتێكی نادیار، سەرۆكی تیمی پارێزەران دەڵێت، بەهۆی زۆریی دۆسیەكانەوە دادگا نەیتوانیوە سەیری…
Total
0
Share