ڤیدیۆ.. بوکێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا تەقە دەکات هەڵدێت

بوکێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا بەهۆی ئەوەی چەند جارێک بە چەکێک تەقە دەکات لەلایەن پۆلیسەوە داواکراوە و ئێستا هەڵاتووە.

پۆلیسی ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باکوری هیندستان بەدوای ژنێکدا دەگەڕێت کە چەند تەقەیەکی لە دەمانچەیەکەوە کردووە بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیەوە.

لە گرتە ەڤیدیۆییەکدا لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، بوکەکە چوار گوللـەی لە هەوادا تەقاندووە لەکاتێکدا لە تەنیشت هاوسەرەکەی دانیشتووە.

پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاندووە، لە دوای رووداوەکەوە دۆسیەیان بۆ ئەو ژنە ونبووە تۆمارکردووە.

تەقەکردن بەبۆنەی رێوڕەسمەکان و لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا لە هەندێک ویلایەتی باکووری هیندستان باوە و زۆرجار دەبێتە هۆی برینداربوون و تەنانەت مردنی بەڕێکەوت.

بەپێی یاسای هیندستان، هەرکەسێک چەک بە بێباکانە بەکاربهێنێت، کەسانی دیکە بخاتە مەترسییەوە، ئەوا رووبەڕووی زیندانیکردن، غەرامەکردن، یان هەردووکی ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share