هێزەكانی سوریای دیموكرات رەتیدەكاتەوە مەزڵوم كۆبانێ لە سلێمانی كرابێتە ئامانج و رایانگەیاند، “ئەو هەواڵانەی باس مەزڵوم كۆبانێ لە سلێمانی دەكەن دوورن لە راستیيەوە”
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، “ئەو زانیاریانەی باس لە بەئامانجگرتنی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی دەكەن، دوورن لە راستییەوە”.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە”هەموو ئەو هەواڵانەی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە فەرماندەی گشتیی هێزەكانمان مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی كراوەتە ئامانج، دوورن لە راستیەوە، لە ئێستادا لە ئەركدایە”.
راشیدەگەیەنن بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە بە ئامانجی ڕەشبگیریی سیاسییە بەرامبەر هەندێك هێز لە باشووری كوردستان ئەنجامدەدرێن.