روانگەی ئابوریی عێراق: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

روانگەی ئابوریی عێراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلارە و بە هەناردەنەکردنی، ساڵانە عێراق زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیان بەر ئابورییەکەی دەکەوێت.

روانگەکە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بڕیاربوو رۆژانە هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات، ئەوە جگە لەوەی نزیکەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاویش بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکاربهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی ژمێرکاریی ژمارەیی، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە بۆ هەر بەرمیلێك نزیکەی 16 دۆلارە و تێچووی گەیاندنی نەوتیش بۆ بەندەری جەیهان بۆ هەر بەرمیلێك، 1.5 دۆلارە.

روانگەکە روونیشیکردووەتەوە، پێشبینیدەکرێت لە پاش لێبڕینی تێچووەکان، قازانجی پاکی هەناردەکردنی 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بە نرخی 66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نزیکەی 11.16 ملیۆن دۆلار بێت، کە بەوەش عێراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیانی پێدەگات، لە ئەنجامی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا لەبری چالاكییەكانی خۆی وێنەی مەسرور بارزانی و نەخۆشخانەكان بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی كارەبا وێنەكانی مەسرور بارزانی بڵاودەكاتەوە كە سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاری لە هەولێر دەكات. بڵاوكردنەوەی ئەو…
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون. دانا محەمەد،…
Total
0
Share