گروپی ئیكۆنۆمیست پێنوێنی دیموكراسیەت لە جیهاندا دەخاتەڕوو و ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی ئاشكرادەكات.
پێنوێنی دیموكراسیەت راپۆرتێكە كە لەلایەن یەكەی توێژینەوەی ئابوری سەر بە گروپی (ئیكۆنۆمیست- Economist)ی بەریتانییەوە ئامادەكراوە و تیایدا پێوەری دیموكراسیەت لەسەر بنەمای ئاستی پابەندیی وڵاتان بە پێوەرە دیاریكراوەكانی وەك پڕۆسەی هەڵبژاردن و فرەیی، ئەرك و توانای حكومەت، بەشداریی سیاسی، رۆشنبیری سیاسی و ئازادییە مەدەنییەكان دیاریدەكات.
لەسەر ئەو پێوەرانەش هەڵسەنگاندن بۆ وڵاتان دەكرێت لە سفرەوە تا 10.
بەپێی راپۆرتەكە، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا پاشەكشەیەكی دیكەی كردووە لە ئاستی هەرێمایەتی پێنوێنی دیموكراسیەت بۆ ساڵی 2022. ناوچەكە ئاستی خوارەوە ریزبەندیی ئەو وڵاتانەی گرتووە كە پێنوێنییەكە گرتوونیەتەوە. بەجۆرێك پێنج وڵات لە كۆی 20 وڵاتی ناوچەكە ریزبەندی 10 كەمترینی ریزبەندییە جیهانییەكەیان گرتووە.
ریزبەندیی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە بەمجۆرەیە: