ئێران کارکردنی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم راگرت

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە رەسمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاگادارکردەوە، کە وڵاتەکەی کارکردن لەگەڵیان رادەگرێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی مێهری ئێران، پزیشکیان لە نووسراوێکی رەسمیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاگادارکردووەتەوە، کە حکومەتی ئێران لەمەودوا کار بەو یاسایە دەکات، کە پابەندی دەکات بە راگرتنی کارکردن لەگەڵ ئاژانسەکە.

ئەو یاسایەی سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی پێکردووە، لەسەر بنەمای بڕگەکانی 123 و 85ـی دەستووری ئێران دامەزراوە، کە لە دانیشتنی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران، لە رۆژی چوارشەممەی رابردوودا پەسەندکرا.

بەپێی ئەم یاسایە، حکومەت پابەندە بە راگرتنی کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، تا ئەو کاتەی ئاژانسەکە، مەرجەکانی ئێران جێبەجێدەکات.

رۆژی 21ـی 6ـی 2025، تەلەفیزیۆنی رەسمیی ئێران رایگەیاند، تاران سکاڵای لەسەر رافایێڵ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمارکرد، بەهۆی ئەوەی “بەرامبەر بە چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران، لایەنگیریی ئیسرائیلی کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: کامپی هۆل بووەتە مەترسی بۆ ناوچەکە تەنها چارەسەریش گەڕاندنەوەیانە بۆ وڵاتەکانیان

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ کامپی هۆل نییە، تاکە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە گەڕاندنەوەی…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارێكی تاڵیبانەوە مامۆستایانی زانكۆی كابول دەستلەكاردەكێشنەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان، گەنجێك كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول، مامۆستایانی زانكۆكە گەنجەكە بە “بێئەزموون” پێناسەدەكەن و دەستلەكاردەكێشنەوە. بەپێی…
Total
0
Share