لە تورکیا هەڵاوسان بەرزترین ئاستی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردووە

ئاستی هەڵاوسان لە تورکیا ئەمڕۆ ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 61.14%، ئەو ئاستە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا پێشینەی نەبووە.

پەیمانگای ڕوپێویی تورکیا ئاشکرایکرد، لە مانگی ئازاردا نرخی کەلوپەلە سەرەکییەکان بەڕێژەی 5.4%  بەراورد بە مانگی شوبات بەرزبووەتەوە، لە مانگی شوباتدا تێکڕای هەڵاوسانی ساڵانە 45.44% بووە، لەکاتێکدا لە مانگی نیساندا ئەو ڕێژەیە بۆ سەروو 61% بەرزبووەتەوە.

هەروەها بەپێی داتاکانی پەیمانگا تورکییەکە، کەرتی پەیوەندییەکان لەو وڵاتە بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە بەڕێژەی 99.12%، هەروەها نرخی کاڵا خۆراکییەکان بەڕێژەی 70.33% بەرزبووەتەوە.

هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە گەیشتووەتە 61.5%.

ئەو قەیرانە ئابورییەی ڕووی لە تورکیا کردووە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە دوو ساڵی ڕابردوودا، هەروەها  هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی نەوت، گاز و دانەوێڵە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەو هەنگاوانەیە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سوودی سەر قەرزەوە گرتنییەبەر لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، ئەوەش بەمەبەستی گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا بەبێ گوێدانە کاریگەرییەکانی لەسەر ئابوریی گشتی، کە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە بە هۆکاری سەرەکیی هەڵاوسان لە تورکیا دایدەنێن.

لە ساڵی ڕابردوودا لیرەی تورکی ڕێژەی 44%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا. لە مانگی کانونی یەکەمدا نرخی لیرەی تورکی گەیشتە 18.41 بەرامبەر هەر دۆلارێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share