چەکدارەکانی نزیک لە ئێران موشەکەکانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییان هەڵدەگرن

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە شاری مەیادینی پارێزگای دێرەزور، کە وەک پایتەختی ئێران وایە لە سوریا، چەکدارەکانی وەفادار بۆ ئێران، موشەكەکانیان لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنی هەڵدەگرن، ئەمەش بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنییە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان.

ڕوانگەی سوری دەڵێت، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەکدارەکان، بە هاوکاری سوپای پاسداران چەند ماڵێکیان لە شاری مەیادین بە کرێگرتووە و موشەک و پێداویستییەکانیان بۆ ئەو ماڵانە گواستووەتەوە.

ڕوانگەی سوری ئەو کردارەی گروپە چەکدارەکانی وەک ئەوە لێکداوەتەوە، “بارمتەگرتنی خەڵکییە بۆ پارێزگاری لە خۆیان، ئەوەش تاوانی جەنگە”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری، بەشێک لەو ماڵانەی لەلایەن چەکدارەکانەوە وەک کۆگای موشەک دانراون، پێشتر هی ئەو کەسانە بوون، کە ئۆپۆزسیۆنی حکومەت بوون و پێشتر تەنها 48 کاتژمێریان داوە بە خاوەنەکانیان تا چۆڵی بکەن.

بە کۆگاکردنی ئەو ماڵانە لەلایەن چەکدارەکانەوە، لەكاتێكدایە ئەگەری هەیە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشبکەنە سەری، چونکە هەردوو وڵات ڕێگە نادەن چەکدارەکانی وەفادار بۆ ئێران چەک لە سنوری عێراق و سوریا کۆبکەنەوە.

پێشتر ئیسرائیل و ئەمریکا چەندجارێک کۆگا و چەکدارەکانی وەفادار بۆ ئێرانیان لە ناوچەکە بۆردوومانکردووە، هەردوو وڵات مەیادین و سنووری سوریا و عێراق بە ناوچەی بەهێزی ئێران دەزانن لە سوریا.

بابەتی پێشتر

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

بابەتی دواتر

ئێران تەواوی ئاوی عێراقی گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share