ئەو جوتیارانەی باران زیانی بە بەرهەمەكانیان گەیاندووە قەرەبوودەكرێنەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، ئەو جوتیارانە قەرەبوودەكاتەوە كە بارانبارین زیانی بە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان گەیاندووە.

بەپێی وتەی مەهدی سەهەر بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، قەرەبووكردنەوەكە جوتیارانی هەموو ئەو پارێزگایانە دەگرێتەوە كە شەپۆلی بارانبارینی ئەمدواییە زیانی بە كێڵگە و بەرهەمەكانیان گەیاندووە.

بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت، لیژنەی تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی جوتیاران بە سەرۆكایەتیی پارێزگارەكان لە پارێزگاكان پێكدەهێنرێت و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاو و ژینگە ئەندامی لیژنەكان دەبن و راپۆرت دەدەن بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی زیانەكان تاوتوێبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دادی عێراق: دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە

وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share