بردنە دەرەوەی چەند جۆرێك ئاژەڵ لە هاوڵاتییان قەدەغەكرا

پۆلیسی پایتەخت، بردنە دەرەوەی چەند جۆرێك ئاژەڵی لە هاوڵاتییان قەدەغەكرد و دەڵێت، خاوەنەكانیان ڕووبەڕووی سزا دەكرێنەوە.

فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد، بڕیارێكی لە بارەی ئەو ئاژەڵانەی دڕندەن و لەلایەن هاوڵاتییانەوە خاوەندارێتی و بەخێودەكرێن بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ماوەیەكە بردنە دەرەوەی ئاژەڵی دڕندە بە تایبەت جۆرەكانی سەگ بۆ بازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان لەلایەن هاوڵاتییانەوە بووەتە دیاردە و ئەوەش سەرپێچیی یاسایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد، ئەو دیاردەیە بووەتەهۆی بڵاوكردنەوەی ترس لای هاوڵاتییان بە تایبەت بینینی شێر و پڵنگ و سەگ و دەڵێت، “بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری سكاڵا لەو بارەیەوە بە هێزە ئەمنییەكان گەیەندراون چونكە ژیان و موڵكی هاوڵاتییانیان خستووەتە مەترسییەوە”.

پۆلیسی بەغداد داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە كاتی بینینی ئاژەڵی دڕندە لە شوێنە گشتییەكان، هێزەكانیان ئاگاداربكەنەوە بۆ ئەوەی خاوەنەكانیان بەپێی یاسا ڕووبەڕووی سزا بكرێنەوە، “بەو پێیەی یاسای عێراقی بە ماڵیكردنی ئاژەڵی كێویی قەدەغەكردووە”.

بابەتی پێشتر

پزیشكێك لە كاتی چارەسەركردنی بریندارانی ڕووداوێكدا "دیمەنێكی سەیر" دەبینێت

بابەتی دواتر

پزیشكێك: نانی سپی و ماكەرۆنی دەبنەهۆی كوێربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share