وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جۆن کیربی رایگەیاند، واشنتۆن هەرکاتێک و هەرچۆنێک بیەوێت، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە سەربازە ئەمریکییەکان دەکاتە ئامانج لە سوریا و عێراق.
جۆن کیربی وتی، وڵاتەکەی بە پێی پێویست وەڵامی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەداتەوە کە دامەزراوە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق دەکەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کاتی گونجاو و شێوازی گونجاودا وەڵامی دەداتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەکان رایانگەیاند کە کێڵگە نەوتییەکانی عومەر و کێڵگە گازییەکانی کۆنیکۆ و دەوروبەریان کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی، بەو پێیەی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزور کە هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە هەن.
رۆژی هەینی، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لۆید ئۆستنرایگەیاند، “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان رۆژی پێنجشەممە دامەزراوەیەکی لە بنکەیەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و پێنج سەربازی ئەمریکیش بریندار بوون”.